عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، هۆشداری دا بە وەزارەتی نەوت کە هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات و دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانی دابەزینی هەناردەی نەوت بدۆزنەوە.
عەلی زەیدی جەختی کردەوە، ڕاگرتنی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت زیان بە گەنجینەی دەوڵەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چونکە زۆربەی بودجەی وڵات پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و بەرپرسانی باڵا، کە تێیدا بڕیار لەسەر لێکەوتەکانی قەیرانی گەرووی هورمز درا، سەرۆک وەزیران ئەم ڕێنماییانەی دەرکرد،
یەکەم پەرەپێدانی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت و بەهێزکردنی دەروازە بێجگە لەوانەی ئاستەنگیان تێدایە.
دووەم، گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق.
هەروەها کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری بۆ زیادکردن و بەردەوامیی بەرهەمهێنان.

