zagros news agency

بۆ گێڕانی رۆڵی جاک سپارۆ دانوستان لەگەڵ جۆنی دێپ دەکرێت

ئەکتەری ئەمریکی جۆنی دێپ نزیک دەبێتەوە لە گەڕانەوە بۆ جیهانی چەتەکانی دەریای کاریبی، پاش چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوە.

 

بەرهەمهێنەر جێری برۆکهایمەر پشتڕاستی کردەوە کە دانوستان لەگەڵ جۆنی دێپ دەکرێت بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی لە ڕۆڵی کاپتن جاک سپارۆ لە بەشی شەشەم.

 

جێری برۆکهایمەر لە بەشداریکردنی لە چالاکی کۆمپانیای دیزنی گوتی، تیمی کارکردن لەگەڵ جۆنی دێپ لە قسەکردندان و لەبارەی سیناریۆکە کار دەکەن. گوتیشی، لەو بڕوایەدایە دانوستانەکان سەرکەوتوو بن.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان چیرۆکی بەشە نوێیەکە تەنیا تیشک ناخاتە سەر جاک سپارۆ، بەڵکو ڕووداوەکان لە دەوری کەسایەتی مارگۆت ڕوبی دەسوڕێنەوە و جۆنی دێپ ڕۆڵێکی پاڵپشت دەگێڕێت.

 

دوایین فیلمی ئەم زنجیرەیە بە ناوی “Pirates of the Caribbean: Dead Men Tell No Tales” لە 2017 بڵاوکرایەوە و 795.9 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

 

داهاتی گشتی ئەم زنجیرەیە لە 4.5 ملیار دۆلار تێپەڕیوە. جۆنی دێپ ئێستا کار لەسەر فیلمی نوێی “Ebenezer: A Christmas Carol” دەکات کە لە 13ی تشرینی دووەم بڵاودەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

یاسین

له‌به‌ر بێلایه‌نیان، ترەمپ سوپاسی چین و ڕووسیا دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

یاسین