ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی هه‌یه له‌باره‌ی گرفتی كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی به‌دواداچونیان كردووه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه چونكه به‌شێكی زۆر بابه‌ته‌كه سیاسییه و یاسایی نییه.
د.شه‌هرام عه‌لی كەژۆ، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “کۆڕەک تیلیکۆم یەکەمین و کۆنترین کۆمپانیای پەیوەندیە لە سەرانسەری عیراق و ناسنامەیەکی ڕەسەنی سەرمایەی کوردستانە. نابێت بە بڕیار و مامەڵەی لایەنگرانە لە پێناوی بەرژەوەندی ڕکابەرەکاندا ئەم کۆمپانیایە لاواز بکرێت یان لە بازاڕ دوور بخرێتەوە.ئەگەر مەبەست پاراستنی یاسا و سامانی گشتییە، پێویستە هەموو کۆمپانیاکان بە یەک پێوەر لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.لەجیاتی ئەوەی دۆسیە و گومانەکانی گەندەڵی و بەرتیلدانی کۆمپانیاکانی تری ڕکابەری کۆڕەک بە شەفافی بخرێنە بەردەم دادگا و ڕای گشتی، هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ قوربانی کردنی کۆڕەک تیلیکۆم.
گوتیشی :به‌دواداچونمان كردووه لایه‌نه‌كان تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌و پرسه به‌ڵام پێویستی به‌رێكاری دیكه‌ش هه‌یه چونكه بابه‌ته سیاسییه و ناكرێت چاره‌نووسی 7 ملیۆن هاوبه‌شی كۆره‌ك بخرێته به‌رده‌م مه‌ترسی سیاسییه‌وه، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر هێڵه‌كانی كۆره‌ك له كوردستان نییه ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌یانه‌وێت گرفت بۆ هاوبەشه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه له باشوور و ناوه‌راست دروست بكه‌ن، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆڕه‌ك ناچار بكه‌ن به‌به‌رتیل به‌س كۆره‌ك ناچێته ژێرباری ئه‌و بڕیاره و له‌م فشارانه‌دا به‌س كۆره‌ك زیادمهند نییه خه‌ڵك زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌مه بۆیه ئێمە هەڵبژاردنەکەمان کردووە: سیمکارتی ئێمە کۆڕەکە؛ هیچ کۆمپانیایەک جێگای ناگرێتەوە.

