zagros news agency

دیزنی کارەکتەری ستێتچ دەگەڕێنێتەوە نێو دنیای ئەنیمەیشن

کۆمپانیای دیزنی ئامادەکاری دەکات تاوەکو لە ڕێگەی فیلمی کورتی “Lilo & Scratch” کەسایەتی ستێتچ بباتەوە ناو جیهانی ئەنیمەیشن.

 

بڕیارە ئەم فیلمە لە 26ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە هۆڵەکانی سینەما پێشان بدرێت پێش کۆمپانیاکە فیلمی ئەنیمەیشنی درێژی “HEXED” پێشان بدات.

 

ئەمە یەکەم گەڕانەوەی فیلمە کورتەکانی دیزنییە بۆ هۆڵەکانی سینەما لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا.

 

ڕووداوەکانی فیلمەکە دوای ماوەیەکی کورت لە فیلمی “Lilo & Stitch” دەست پێدەکەن کاتێک ستێتچ لەگەڵ خێزانە نوێکەیدا دەژێت. پاشان پشیلەیەک بە ناوی سکراچ پەیوەندییان پێوە دەکات و ژیانی ئارامیان دەگۆڕێت بۆ ڕاوەدوونان.

 

دواتر دەردەکەوێت سکراچ پشیلەیەکی ئاسایی نییە بەڵکو بوونەوەرێکی ئاسمانی ئاژاوەگێڕە. ئەکتەر کریس ساندەرز دەنگی ستێتچ دەهێنێتەوە و مایا کەئالۆها دەنگی لیلۆ پێشکەش دەکات.

 

دەرهێنەر فون ڤیراسێنتۆرن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئامانجی فیلمەکە گەڕاندنەوەی ستێتچە بۆ بەرهەمە کۆنەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێی ڕەسمی دەستی و سێ ڕەهەندی تاوەکو یادکردنەوەی کەسایەتییەک بکەنەوە کە 24 ساڵ پێشتر دەرکەوتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

ڕاوێژکاری زەیدی: وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧

سەڵاح

شێروان حه‌یده‌ری: دادگای فیدرالی چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ناده‌ستووری دامه‌زرا رۆژی گه‌یشته‌ ئه‌مرۆ

سەڵاح