zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان.
سەرۆک بارزانی وەک سیمبۆڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزان و باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مروڤدوستییە و شایانی هەموو خەڵات و پێزانینێکە.

هەرێمی کوردستان، لە سایەی ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانیدا ، وەک هەمیشە مەڵبەندێکی گرنگ و گەشی پێکەوەژیانی ئاشیییانە دەبێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/8/20

هەواڵی پەیوەندیدار

حاجی ئۆمه‌ران… دیمەنە جوانەكانی دوای بەفربارین

سەڵاح

لیڤەرپول دوو یاریزانی لەدەستدا

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

یاسین