zagros news agency

دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەر دادێت

پارێزگاری  هەولێر بڕیاریدا لە ڕۆژی یەکشەممەوە شێوازی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو (٧٥٠ دیناری) بگۆڕێت بۆ سیستەمی کارت، ئەمەش هاوشێوەی کارتی غاز جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێکخستنی سەرەی ئۆتۆمبێلەکان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە کار دەکەن بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی سووتەمەنییە حکوومییەکە دابەش دەکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە شۆفێرانی تەکسی بە شێوازێکی جیاواز هاوکاری دەکرێن؛ بەجۆرێک بەنزینخانەی تایبەتیان بۆ دیاری دەکرێت و بڕێکی زیاتر بەنزینیان پێدەدرێت تا کارەکانیان بەردەوام بێت.
ئەم هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆمەڵێک ڕێکاری پێشوو دێت بۆ سووککردنی باری دارایی هاووڵاتییان لە سێبەری گرانیی نرخی سووتەمەنیدا. بەهۆی زۆریی خواست و دروستبوونی لۆدێکی بەردەوام، بڕیاردرا پەنا بۆ سیستەمی کارت ببرێت تاوەکو دابەشکردنەکە بە دادپەروەری بگاتە دەست شۆفێرانی شایستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەش دەکرێت

سەڵاح

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح