zagros news agency

لە بەغدا سەدان فەرمانبەری گریبەست خۆپیشاندانیان کرد

 

​سەدان فەرمانبەری گریبەست لە وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتەکە لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و داوای جێگیرکردنیان لەسەر میلاکی هەمیشەیی کرد.

دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی پیشەیییان.
​ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، ئەم خۆپیشاندانە بۆ داواکردنی کۆتاییهێنانە بە دۆسیەی بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گردبەست.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەشێکی زۆریان ساڵانێکی زۆریان لە خزمەتدا بەسەربردووە بە هیوای دەستەبەرکردنی مافەکانیانن.

​خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە، داواکارییە سەرەکییەکەیان بریتییە لە خێراکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی هەمیشەیی و بەدیهێنانی دادپەروەری بۆیان، بەجۆرێک کە لەگەڵ ساڵانی خزمەت و پێویستیی دامەزراوەکانی وەزارەت بە تواناکانیان بگونجێت.

​هاوکات هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی و هەندێک لە ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ گەمارۆی ئەمنیی دەوروبەری شوێنی خۆپیشاندانەکە یان داوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران لە بەرزکردنەوەی داواکارییەکانیان لەبەردەم وەزارەت بەردەوام بوون.

​ هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی دارایی لە بەغدا گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی کردنیان دەکرد دوای ئەوەی ساڵانێکە بە گرێبەست دامەزراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی فەرمان دەکات بە ڕاوەدوونانی ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر کێڵگەی مەجنوون، هۆتێل ڕەشید و باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەڵاح

ئەمڕۆ بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح