zagros news agency

 کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک سعوودیە بە تەنێکی نەناسراو پێکرا

 

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای سوور و لە دووری ٦٣ میلی دەریایی لە ڕۆژئاوای شاری “یەنبوع”ی سعوودیە، کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسی ئاسایشی کۆمپانیاکە، کەشتییەکە لەلایەن “تەنێکی نەناسراوەوە” پێکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەسەر پشتی سەرەکی کەشتییەکە.

لەبارەی دۆخی تیمەکەوە، دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرجەم ئەندامانی تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانییان بەرنەکەوتووە، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی خراپی ژینگەیی (وەک ڕژانی نەوت) تۆمار نەکراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، (UKMTO) هۆشداری داوەتە سەرجەم کەشتییەکانی ناوچەکە کە لە کاتی تێپەڕیندا وریایی زیاتر بنوێنن و هەر جۆرە جوڵە و چالاکییەکی گومانئاوی بە زووترین کات ئاگاداری بده‌ن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کرد

یاسین

وەزیری بەرگریی ئێران: یەک فڕۆکەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی ئێرانی نەبەزاندووە

سەڵاح

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئەمنیەتی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەردەوامە

یاسین