zagros news agency

پووتین “تەیمور پیچاتکین”ی وەک باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە عێراق دیاری کرد

 

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی دەرکرد بۆ دامەزراندنی تەیمور پیچاتکین وەک باڵیۆزی نوێی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە کۆماری عێراق، لە شوێنی باڵیۆزی پێشوو ئێلبرۆس کۆتراشێڤ.

لە دەقی مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەی ڕووسیادا کە لە گۆڤاری فەرمیی بەڵگەنامە یاساییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتبوو: «تەیمور پیچاتکین وەک باڵیۆزی راسپێردراوی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە کۆماری عێراق دەستنیشان دەکرێت».

کۆتاییهاتنی ئەرکی باڵیۆزی پێشوو:

ئەم بڕیارە هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی باڵیۆزی پێشوو، ئێلبرۆس کۆتراشێڤ.

کۆتراشێڤ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بە یەکجاری عێراق جێدەهێڵێت.

گەشتی ماڵئاوایی کۆتراشێڤ:

باڵیۆزی پێشوو ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەردانەکەی بۆ پارێزگای بەسڕە یەکەم وێستگەی گەشتی ماڵئاواییەکەی بووە، و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق کرد بۆ حەواندنەوە و میوانداریکردنی لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: دەنگی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت

سەڵاح

د.شه‌هرام عه‌لی كەژۆ: ده‌بێت گرفتی كۆره‌ك تیلیكۆم چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ فشاری سیاسییه‌

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوننەکان: یەک هەفتە مۆڵەتتان هەیە پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە

یاسین