zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

 

نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. محەمەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا که‌ د. ئەحمەد ئه‌نوه‌ر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی سەربەخۆییی دامەزراوەکانی دەستپاکی و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا کردەوە.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌که‌ له‌گه‌ڵ دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دادوه‌ری له‌پێناو پاراستنی یاسا و سه‌ربه‌خۆییی دامه‌زراوه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا.

لای خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاوکاریی بەردەوام و بەرهەمداریان لەگەڵ دەستەکە و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سام ئاڵتمان: ژیریی دەستکرد نەبووەتە هۆی بێکاری لە جیهاندا

سەڵاح

وەزیری نێوخۆ‌ی ئەڵمانیا جەخت لە بەردەوامیی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان دەکاتەوە

سەڵاح

سۆمۆ: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل بووە

سەڵاح