لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراوی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، یانەی چێڵسی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی و یانەی ئەستۆن ڤێلا، ئیمیلیانۆ مارتینێز، بە بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار پاوەند بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەوەش لە کاتێکدا کە لە دووی ئەیلولدا تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ، و پێشبینی دەکرێت ئەم گرێبەستە ببێتە یەکێک لە زیرەکترین و سەرکەوتووترین سەوتەکانی ستامفۆرد بریدج.
هۆکاری سەرەکی ئەم گواستنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستە خراپەکەی ڕۆبەرت سانچێز لە یارییەکەی بەرامبەر فولهام، کە لە تەمەنی 29 ساڵیدا نەیتوانی متمانەی تەواوی تیمی ڕاهێنەران بەدەست بهێنێت، ئەمەش بەرپرسانی چێڵسی ناچار کرد دەستبەجێ ڕوو لە بازاڕی گواستنەوە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڵپارێز.
لە بەرامبەردا، یانەی ئەستۆن ڤێلا دوای ئەوەی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کڕینی گۆڵپارێز سوزوکی، ڕەزامەندی نیشدا لەسەر دەستبەرداربوون لە مارتینێز کە لە یانەکەی پێشوودا مووچەی هەفتانەی 150 هەزار پاوەند بوو.

