ترەیلەری دووبارە نمایشکردنەوەی “Avengers: Endgame: Encore” ریکۆردێکی تازەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارکرد، كاتێک 77 ملیۆن بینەر لە 24 کاتژمێری یەکەمدا سەیری ڤیدیۆکەیان کرد. ئەم ئامارە بەراورد بە بەرهەمەکانی دیکە زۆر زیاترە، چونکە تڕەیلەری “Top Gun” تەنیا 19 ملیۆن بینەری هەبوو و “Avatar” تەنیا 14 ملیۆن بینەری تۆمارکردبوو.
دووبارە نمایشکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە 25ـی ئەیلوولی 2026 لە سینەماکان دەستپێدەکات.
ئەم فلیمە دووەم بەرزترین داهاتی لە مێژووی بۆکس ئۆفیس تۆمارکردووە بەرپێش ئەوەی بەرھەمی “Spider-Man: Brand New Day” شوێنەکەی بگرێتەوە.
بینەران دەتوانن لە شاشەکانی ئای ماکس بەشێک لە دیاری تایبەت بۆ بەرهەمی “Avengers: Doomsday” بینەر بن کە لە 18ی کانوونی یەکەمدا دەردەچێت.
گەڕانەوەی ئەکتەر ڕۆبەرت داونی جونیۆر بۆ ناو جیهانی مارڤڵ بە کەسایەتی ڤیکتۆر ڤۆن دوم ورە و سەرنجی جەماوەری بەشێوەیەکی زۆر بەرزکردووەتەوە.

