zagros news agency

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر هۆڵی سەفوەت جەراح کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، هۆڵی سەفوەت جەراح لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر کرایەوە.

رێوڕسمەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، جەماوەرێکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و خەمخۆرانی بواری کولتوور  بەڕێوەچوو.

هونەرمەندی کۆچکردوو سەفوەت جەراح زیاتر لە نیو سەدە تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی بێپچڕانی بوارە جیاوازەکانی هونەری کوردی؛ لە شانۆ، سینەما، دراما، نووسین و بەڕێوەبردندا خاوەن پەنجەمۆر و ئەزموونێکی دەولەمەند بوو.

کردنەوەی ئەم هۆڵە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆ، ئاوڕدانەوەیەکی وەفادارانە و ڕێزلێنانێکی شایستەیە لە پای ئەو مێژووە پڕ لە بەخشینەی کە پێشکەشی کولتوور و هونەری کوردی کردووە، تا ناوی وەک سیمبولێکی داھێنان بە نەمری بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سوودانی :ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی

سەڵاح