هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا سەرکەوتووانە بەرپەرچی هێرشێکی درۆنییان لە ئاسمانی پارێزگای هەولێر دایەوە و 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دژەتیرۆری کوردستان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، زنجیرە هێرشەکان لە نێوان کاتژمێر 01:13 تا 03:31ی بەرەبەیانی ئەیلوولی 2026 ڕوویان داوە. لەو ماوەیەدا سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان پێش گەیشتنی درۆنەکان بە ئامانجەکانیان، لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تەواوی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانیان بە ئامانج گرتووە و تێکیان شکاندوون.
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی تێکشکاندنی ئەو درۆنانەدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

