دوای دابڕانی بۆ ماوەی 6 مانگ لە چالاکییەکان، خانمە هونەرمەندی لوبنانی، نەجوە كەرم ئاشکرای کرد، هۆکاری ئەم دابڕانە باری ناهەموار و ئاڵۆزی وڵاتەکەی بووە.
راشیگەیاند، بارودۆخی گشتی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەروون و باری دەروونی دروست دەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کاتێک وڵاتەکەی لە دۆخێکی خراپدا بێت تەنیا حەزی بە کارکردن نامێنێت.
سەبارەت بە ئەنجامندانی ئاهەنگ لە فێستیڤاڵەکاندا، ڕایگەیاند، ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە کە دوو ساڵ بەردەوام بەشداریی لە هەمان فێستیڤاڵدا ناکات تاوەکو خەڵک بیر لە بەرهەمەکانی بکەنەوە.
نەجوە كەرم روونیشیکردەوە، پلانی هەبووە ئەمساڵ ڕێوڕەسمێکی گەورە لە بەیروت ڕێکبکات، بەڵام باری نائارامی وەرزی هاوین وایکرد پاشەکشە بکات. هیواخوازە بۆ ساڵی داهاتوو بتوانێت بە ئاهەنگێکی گەورە بگەرێتەوە لای جەماوەرەکەی.

