zagros news agency

چارەنووسی نهێنی و دەردەدڵەکانی مرۆڤ لەگەڵ ژیریی دەستکرددا چیی بەسەر دێت؟

خەڵک لەبارەی تەندروستی، پارە، کار و پەیوەندییەکانیانەوە پرسیار لە چاتبۆتەکان دەکەن؛ بەم هۆیەوە پێدەچێت تۆمارێکی زۆر تایبەتی لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێکانیان لە لای ئەم سیستەمانە دروست ببێت.
ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات یاسای کەم هەن ڕاستەوخۆ چاودێریی ئەم بابەتە بکەن، بۆیە بەڵێنی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد لەبارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی داتای بەکارهێنەران گرنگییەکی تایبەتی پەیدا کردووە. لە ئێستادا کۆمپانیاکان بەدوای دەستگەیشتن بە داتای زیاتر لە سنووری پەنجەرەی گفتوگۆدان.
کۆمپانیای «ئۆپن ئەی ئای» تایبەتمەندیی «مێژووی کۆمپیوتەر»ـی خستووەتە گەڕ ڕێگە بە چات‌جی‌پی‌تی دەدات پێڕستێک لە بەرنامە و ماڵپەڕە بەکارهێنراوەکانی کەسەکە لە بیرگەی خۆیدا بپارێزێت. گووگڵیش ڕایگەیاندووە وێنە و ئەو ناوەڕۆکانەی بەکارهێنەران باری دەکەن، بۆ ڕاهێنانی سیستەمەکانی ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنێت.
میراندا بۆگن، بەڕێوەبەری باڵای تەکنەلۆژیا لە نێوەندی دیموکراسی و تەکنەلۆژیا بە ئاکسیۆسی گوت: «سەردەمی ژیریی دەستکرد زیاتر لە پێشوو بەستراوەتەوە بەوەی خەڵک بە ئارەزووی خۆیان تەواوی ژیانی دیجیتاڵیی خۆیان بخەنە بەردەستی ئەم ئامرازانە. هەرچەندە سیستەمێک زانیاریی زیاتری لەبارەی ئێوەوە هەبێت، ئاسانتر دەتوانێت داواکاریی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی تایبەت بخاتە ڕوو. بەبێ بوونی میکانیزمی بەهێز بۆ پاراستنی نهێنییەکان، خۆڕاگری بەرانبەر تەماحی دەستکەوتی دارایی لەم داتایانە کارێکی دژوار دەبێت.»
سیاسەتی کۆمپانیاکان لەم بوارەدا جیاوازیی زۆری هەیە؛ بۆ نموونە ئەپڵ ڕێگەی کارپێکردن لەسەر ئامێرەکە و پاراستنی زۆرترین نهێنی بەکار دەهێنێت، لە بەرانبەردا مێتا ئیدیعای فراوانتری بۆ بەکارهێنانی گفتوگۆکان لە پێناو ڕیکلام و پێشنیارکردنی نێوەڕۆکدا هەیە. بەکارهێنەران مافی خۆیانە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ئامرازانەدا بزانن لە بەرانبەر وەرگرتنی خزمەتگوزاریدا دەستبەرداری چی دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح

ئێران دەست‌هەبوونی لە تیرۆری ترەمپ دا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح