هەندێک لە هاووڵاتیان نامەیەکی درێژیان بە زمانی عەرەبی بۆ نێردراوە وەکو ئەوەی لە هاوپێچدا بڵاو کراوەتەوە وەکو نمونە، باس لەوە دەکات کە سەرپێچی هاتوچۆیان کردووە و دەبێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر سزاکان بژمێرن، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەوە ماوەیە ڕۆژانە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە سەر و دوای ٣٠ رۆژ دەدرێتە دادگا.
ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کە ئەم شێوازەی ناردنی نامەی سزای سەرپێچی هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان نیە و گومان دەکەین کارێکی نایاسایی بێت بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتیان، تکایە ئاگادار بن و وەڵامی ئەو جۆرە نامەیە مەدەنەوە و هیچ جۆرە پارەیەک بە هیچ رێگایەک بە ناوی سزای هاتوچۆ بۆ ئەو جۆرە سەرچاوانە مەنێرن.
شوفێران دەتوانن لە رێی پلاتفۆرمی KRD Pass یان سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دەستیان بگاتە زانیاری دروست دەربارەی هەر جۆرە سزایەکی سەرپێچی کە لە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان هەبێت، جگە لەو سەرچاوە فەرمیانە باوەڕ بە هیچ نامەیەکی دیکەی هاوشێوەی ئەوەی خوارەوە مەکەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ
٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦

