zagros news agency

عەبدولفەتاح عەلی دامەزرێنەری سەنتەری قاهیرە بۆ توێژینەوەی کوردی کۆچی دوایی کرد

عەبدولفەتاح عەلی، نووسەر و لێکۆڵەری میسری و دۆستی گەلی کورد، رۆژی پێنجشەممە 3ـی ئەیلوولی 2026 لە قاهیرە لە تەمەنی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی و ڕۆژنامەنووس و توێژەرانی گەلی میسر دەکات. عەبدولفەتاح عەلی کەسایەتییەکی بەرجەستە و سەرمەشقێکی بوێری ڕێگەی دۆستایەتی گەلان و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و چەوساندنەوە بوو. لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.

عەبدولفەتاح عەلی، لەدایکبووی 1973 بوو، بەکالۆریۆسی لە توێژینەوە ئیسلامی و خۆرهەڵاتییەکان لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێنابوو، لە 1994ەوە کاری میدیایی دەکات.

لە 2013دا سەنتەری قاهیرەی بۆ توێژینەوە کوردییەکان دامەزراندووە و هاوکات دامەزراوەی نەفرتیتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و وەرگێڕان دامەزراندبوو، لە ڕێگەی هەردوو دامەزراوەکەوە کاری دەکرد بۆ خزمەتکردنی دۆستایەتی هەردوو گەلی کورد و میسر و بایەخی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی ئەدیب و لێکۆڵەر و ئەکادیمیانی کورد دەدا.

لە 2013دا خەڵاتی عوسمان سەبری بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان پێ بەخشرابوو. لە 2015 خەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسری بەدەستهێنابوو.

لە ماوەی کارکردنی لەسەر دۆزی کورد بەشداری چەندین کۆنگرە و چالاکی تایبەت بە پرسی کورد کردبوو لەوانە: کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی کورد لە 2016 لە پەرلەمانی ئەوروپا، کۆربەندی نێودەوڵەتی 2018 سەبارەت بە جینۆساید و گۆڕانی دیموگرافی عەفرین، بەشداریی لە چالاکییەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە 2017 و 2019 کردووە. لە 2018 میوانی شانازی بووە لە پێشانگەی دووەمی کتێب لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە کاتی شەڕی داعش، بەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یاسین

مه‌سرور بارزانی و نووری مالیكی كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی دادی عێراق: ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی زیندانییە بیانییەکان دەکرێت جگە لەوانەی سزای سێدارەیان هەیە

سەڵاح