بەشێک لە کێشەی بۆرییەکانی خوێن لە دەرەوەی دڵ، بەتایبەت لە لاق و پێیەکاندا دەردەکەون. گۆڕانکاری لە هەستکردن بە ئازار، پلەی گەرمیی ئەندامەکان یان رەنگی پێست، نیشانەی ئەوەن کە خوێن بە شێوەیەکی تەندروست ناگاتە ئەو ناوچانە.
ساردبوونی پێیەکان یان هەستکردن بە سڕبوون هەمیشە بە واتای تووشبوون بە نەخۆشیی بۆرییە خوێنەبەرەکان نییە، بەڵام دووبارەبوونەوەی نیشانەکان یان کۆبوونەوەی زیاتر لە نیشانەیەک، پێویستی بە راوێژکردنی پزیشکە و نابێت پشت بە دەستنیشانکردنی کەسی ببەسترێت. نەخۆشیی بۆرییە خوێنەبەرە پەراوێزییەکان کاتێک روودەدات کە بۆرییەکانی گواستنەوەی خوێن بۆ ئەندامەکان تەسک دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە خوێن و ئۆکسجینەی دەگاتە ماسولکەکانی لاق و پێیەکان.
بەپێی پەیمانگەی نیشتمانیی دڵ، سییەکان و خوێن لە ئەمریکا، هەستکردن بە ئازار یان گرژبوونی ماسولکەکانی لاق لە کاتی رۆیشتندا، کە دوای وەستان و پشوودان ئارام دەبێتەوە، یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشیی بۆرییە خوێنەبەرە پەراوێزییەکان. ئەم دۆخە بە کڵۆڵیی پچڕپچڕ دەناسرێت و کاتێک روودەدات کە بۆرییە

