گۆرانیبێژی کەنەدی سێلین دیۆن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لە شەقامەکانی پاریس، لەبارەی لوبنان و هونەرمەند فەیروز پرسیاری لێکرا، بەڵام گوتی، نایناسێت و پرسیاری کرد، ئایا پێویستە گوێی لێ بگرم؟
ڕۆژنامەنووسەکە جەختی لە گرنگی گوێگرتن لە فەیروز کردەوە و دەنگی ئهو هونەرمەندەی بە جوانترین دەنگ ناوبرد لە دوای دەنگی سێلین دیۆن.
دیۆن گرنگی بە ناوەکە دا و داوای کرد دووبارەی بکاتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەوڵ دەدات بیری بمێنێت و گوێ لە بەرهەمەکانی بگرێت.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا باس لە خۆشەویستی خەڵکی لوبنان بۆ سێلین دیۆن کرا و ئەویش خۆشەویستی خۆی بۆ لوبنان دەربڕی.
ئەم گفتوگۆ کورتە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی دروست کرد.

