zagros news agency

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی کۆیە – سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لەسەر ڕێگەی کۆیە – سماقوڵی، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە، ڕووداوەکە لە نزیک سێڕێیانی جەلی لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تاکسییەکدا.

لە ئەنجامی بەیەکدادانەکەدا سەرنشینێکی ناو بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکەش تووشی برینداری بوون، بەمەش ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەکە گەیشتە سێ کەس.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووچۆی کۆیە داوای لە تەواوی شۆفێران کردووە پابەندی هێماکانی شەقام و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگریی لە ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراوی هاوشێوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

سه‌دان زیاره‌تكاری پاكستانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا گیریان خواردووه‌

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى كرد

یاسین