ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر سەردانی هەشتی حەسارۆكی شاری هەولێریان كرد و دەستپێكردنی پرۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزارییان لە زۆنی (B)ی گەڕەكەكە ڕاگەیاند كە لەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقام بە درێژایی 27 كیلۆمەتر و بڕگەكانی پێكهاتوون لە كاری بڕین و پڕكردنەوە بە بڕی (420,000م3) بۆ 27 كیلۆمەتر لە شەقامە سەرەكییەكانی (12م، 15م، 20م، 30م)ی مەتریی هەشتی حەسارۆك.
لە چوارچێوەی بڕگەكانی ئەم پرۆژەیەدا، لەمەودوا كار لە دروستكردنی 170 شەقامی زۆنەكە دەكرێت كە نزیكەی 3500 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەش سوود لە توانای مرۆیی و ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وەردەگیرێت.هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەكانی دیكەش بەردەوامی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی عێراق جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشرەو دزەیی دەکات

دڵشاد

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیەندران

یاسین