zagros news agency

دووپشک دەستگیر کرا

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانییەوە دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەك كە ناسراوە بە دووپشك، راگەیەنرا.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول)، دوێنێ یەكشەممە گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا.

قاچاخچییەكە ناوی بەرزان مەجیدە و ناسراوە بە (دووپشک) و ئێستا ڕادەستی یاسا کراوە.

تۆمەتبارەكە بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سه‌رۆكی تیمی پارتی له‌ حكومه‌ت په‌یامێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

سەڵاح