zagros news agency

شیری ئامادەكراو بۆ منداڵ دەبێت چەند هەڵبگیرێت ‌

زۆر جار پرسیار لای داكیان دروست دەبێت ، كەئایا شیری قوتووی ئامادەكراو بۆ منداڵ دەتوانرێت بۆ ماوەی چەند هەڵبگیرێت.

د.پشدەرعەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بەسایتی تەندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی راگەیاند: دوای ئامادەكردنی شیرەكە ئەگەر درا بەمنداڵەكە و هەندێكی مایەوە ، دەبێت دەست بەجێ ئەوەی ماوەتەوە دەبێت فڕێ بدرێت ، چونكە ئەگەری هەیە تێكەڵ بە میكرۆب بێت .

وتیشی: ئەگەر شیرەكە نەدرابوو بە منداڵەكە ئەوە دەتوانرێت تا یەك كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردا بەكار بهێنرێت ، ئەگەر لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت تاوەكو 24 كاتژمێر دەتوانرێت بەكاربهێنرێت ، بەڵام دەبێت دواتر مەمكە شوشەكە بكرێتە ناو ئاوێكی گەرم و پێش بەكارهێنانی جوان تێك بدرێت ، ئینجا بۆ دڵنیابوون لەساردی و گەرمی شیرەكە چەند دڵۆپێك لەشیرەكە بخرێتە سەر دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین کاتی خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

lana

باشترین جۆری شەربەت بۆ تەندروستی

lana

زەردەخەنە کردن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات

lana