خستنەناوەوەی چەند تۆوێکی بچووکی ڕەش لە پەرداخێک ئاودا بۆ چەند خولەکێک بەسە بۆ ئەوەی بئاوسێن و توێژاڵێکی ژێلاتینی ڕوون لە دەوریان دروست ببێت. ئەم تایبەتمەندییە وایکردووە “تۆوی ڕەیحان” (کە بە سابجا یاخود توکماریاش ناسراوە) سەرنجێکی زۆر بەرەو خۆی ڕابکێشێت وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە فایبەر، چەورییە ڕووەکییەکان و دژەئۆکسێنەرەکان.
کاریگەری لەسەر شەکری خوێن و کۆلیستڕۆڵ:
• شەکری خوێن: فایبەری توواوە لە تۆوی ڕەیحاندا یارمەتی خاوکردنەوەی هەڵمژینی کاربۆهیدرات دەدات، بەڵام بەشێوەیەک لە بەشەکان زۆربەی بەڵگەکان لەسەر ئاژەڵ یاخود تاقیگە بوون. توێژینەوەی تەواو لەسەر مرۆڤ نەکراوە تاوەکو وەک جێگرەوەی دەرمانی شەکرە بەکاربهێنرێت.
• کۆلیستڕۆڵ و تەندروستی دڵ: بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “Health”، توێژینەوەیەکی بچووک لەسەر ٦٠ کەس نیشانی داوە کە خواردنی ٥ تا ١٠ گرام لەم تۆوە ڕۆژانە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، بووەتە هۆی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و چەوری سیانی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی بەسوود و باشتربوونی پەستانی خوێن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شیکارە ڕووەکییەکان و ئۆمیگا-٣.
چۆنیەتی بەکارهێنان: دەکرێت کەوچکێکی گەورە لە تۆوی ڕەیحان لە پەرداخێک ئاودا بۆ ماوەی ١٥ خولەک دابنرێت تاوەکو ژێلاتینەکە دروست دەبێت، پاشان بخرێتە ناو خواردن یان خوارنەوەکان. پێویستە بە بڕی کەم دەست پێبکرێت بۆ ڕێگری لە باکردنی گەدە، و نابێت بە وشکی بخورێت.

