ئەمڕۆ دووشەممە 9/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت سیاسەتکار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی کرد .
لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت کە سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسییە ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنە لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ،بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.


