zagros news agency

هۆشداریی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە هەڕەشەی سەر ئابووریی جیهانییە

کریستالینا جۆرجێڤا، سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، لە کۆبوونەوەی بانگکۆکدا سەبارەت بە لێکەوتە جیهانییەکانی هێرشە دوایییەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە هۆشداریی دا.
سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، بە ئاماژەدان بە هێرشە کوشندەکەی کۆتایی هەفتە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز، ١٣ کوژراوی لێ کەوتەوە، جەختی کردەوە بەهۆی پێگەی گرنگی ئابووریی سعوودیەەوە، ئەم گرژییانە دەکرێت لێکەوتەی نەرێنی و وێرانکەری بۆ هەموو گۆشەیەکی جیهان هەبێت.
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە ڕاپۆرتی نوێیدا پێشبینیی گەشەی ئابووریی جیهانیی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بە کەمێک زیادبوونەوە گەیاندووەتە ١.٣%. سەرەڕای ئەمەش، جۆرجیێڤا هۆشداریی دا بەدوای قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان و زیادبوونی تێچووی وزەدا، خۆڕاگریی ئابووریی جیهانی خەریکە دەگاتە سنوورە کۆتایییەکانی خۆی و وڵاتە هەژارەکان زۆرترین زیان لەم دۆخە دەبینن.
جۆرجیێڤا بە دەربڕینی نیگەرانیی لە زیادبوونی بەرچاوی تێچووی خزمەتگوزاریی قەرزی حکوومەتەکان، داوای لە بڕیاردەران کرد پێش قووڵبوونەوەی قەیرانەکە، چاکسازیی دارایی بخەنە بەرنامەی کارەوە. سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو هەروەها بۆ نەهێشتنی نایەکسانیی ئابووریی لە جیهاندا جەختی کردەوە: “بە سادەیی، چین دەبێت زیاتر خەرج بکات، ئەمریکا دەبێت زیاتر پاشەکەوت بکات و ئەورووپا دەبێت وەبەرهێنان زیاد بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتین: بەڵگەنامەیەکی نوێ و درێژخایەن بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور ئامادەکراوە

سەڵاح

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاوکرایەوە

یاسین

ئەمریکا کونسوڵخانەکانی لە ژاپۆن، کەنەدا و ئەندونیسیا دادەخات

سەڵاح