zagros news agency

بریکاری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری کۆبوونەوەی ژوری بازرگانی ئەمریکی -کوردستانی کرد

بریکاری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری کۆبوونەوەی ژوری بازرگانی ئەمریکی -کوردستانی کرد

سێشەممە  ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەشداریکرد لەکۆبونەوەیەکی  ژووری بازرگانی ئەمەریکی لە كوردستان کەبەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشتی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا ڕێکخرابوو.

کۆبونەوەکە بە بەشداری هەریەکە لە دۆری ئەبو زێد سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکی و  باربارا ئابێل بەرپرسی بەشی هەماهەنگی ژوور و ئەندامانی بۆردی ژووری بازرگانی ئەمەریکی بەڕێوەچوو.

بریکاری وەزارەت وتەیەکی پێشکەش کرد تیشکی خستەسەر رەوشی بازرگانی و دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان و دیدگای حکومەتی هەرێم وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ دروستكردنی ئابووریەكی پتەو بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت، وە باسیان لە ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەت كرد، سەرەڕای پێشکەشکردنی چەند داتا کە ئاماژەبوون بۆ بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان، هەروەها ئامادەییان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی سەرمایەداران و ئاسانكاری و دۆزینەوەی چارەسەر لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێک كە لەمیانەی كاركردن دێتە پێشیان. دواتر وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانیان لەگەڵ ڕاوێژكاری پەیوەندییەکانی وەزارەت کەیاوەری بوو دایەوە.

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکی و ئەندامانی بۆرد  گفتوگۆ و سەرنج و وەڵامەكانی بریکاری وەزارەتیان بۆ پرسیارەكانیان بەرز نرخاند و هیوای هەماهەنگی بەردەوامیان  بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاپا لیۆ داوا لە کاتۆلیکەکان دەکات یارمەتیی کۆچبەران بدەن

سەڵاح

نوێنەرێکی ئەمریکی: کۆنگرێس ئامادەیە پشتگیری عێراق بکات بەرامبەر وازهێنان لە میلیشیاکان و رێزگرتن لە ئاسایشی کوردستان

یاسین

پلاندانانی عێراق: رێژەی هەڵاوسان بۆ 3.1% دابەزیوە

سەڵاح