zagros news agency

نێتفلیکس پۆپجی دەکاتە زنجیرەیەکی درامایی

نێتفلیکس بە هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیای کرافتونی کۆریای باشوور، خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی درامایی لەسەر بنەمای یاریی ڤیدیۆیی “پۆپجی-PUBG“.

 

دانۆلد گڵۆڤەر سەرپەرشتی نووسین و دەرهێنان و ڕۆڵگێڕان دەکات لەم کارە هونەرییەدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم یارییە جیهانییە یەکێکە لە پڕفرۆشترین یارییەکان لە مێژوودا و یاریزانان بەردەوامن لە بەکارهێنانی لە پێناو سەرکەوتن لە کێبڕکێکاندا.

 

لە لایەکی دیکەوە نوێترین نوێکردنەوەی یارییەکە واتە پاوبج مۆبایل بە ناوی “Midnight Hunters” چەندین تایبەتمەندی و ئامرازی نوێی وەک بەلەمی پلاستیکی و چەکی پێشکەوتووی خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی چێژی یارییەکە زیاتر بکات.

 

کۆمپانیاکە بەردەوامە لە نوێکردنەوەی نەخشە و کەرەستەکان تاوەکو بەکارهێنەران چێژێکی ناوازە ببینن و لەو بڕوایەدایە کە زنجیرەکەش سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی فیلمی “Super Mario” بەڕێوەیە

ART

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

یاسین

تایلاند لەسەر تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگەرەکانی لەگەڵ ئێران رێککەوت

سەڵاح