zagros news agency

شارەوانیی هەولێر لەڕێگای زاگرۆسەوە هۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران: بە داخستن و پێبژاردن سزای زێدەڕۆییەکان دەدرێت

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جەخت دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی تووندترین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران؛ کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ڕایگەیاند کە هەر کەسێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی داخستنی شوێنەکەی یان سەپاندنی سزای دارایی (پێبژاردن) دەبێتەوە.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵمەتە کاتی نییە و بە شێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە چاودێری و بەدواداچوونی چڕ لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەکرێت بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە دیاردەیەکی زێدەڕۆیی و ڕێکخستنەوەی شوێنە گشتییەکان.
لە نوێترین هەنگاویشدا، شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێکی مەیدانییان ئه‌نجام داوە؛ لەم هەڵمەتەدا توانراوە بەشێکی زۆر لە زێدەڕۆییەکانی بازاڕی فەرمانبەران لە ڕێگای بنەسڵاوە و دووسایدی باداوە لاببرێن، هەروەها ژمارەیەک تاسەی نایاساییش لە گەڕەکی کارێزان هەڵگیراونەتەوە.
بڕیاری ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە فراوانە بە ئامانجی پاراستنی سیمای شارستانیی هەولێر و گرنگیدانە بە ژینگەی شەقام، کۆڵان و بازاڕە گشتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانا مورای پەردە لەسەر قۆناغێکی تاریکی ژیانی لادەدات

ART

کایا کالاس: ڕووداوە درۆنییەکەی لایپزیگ نیشانەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتیی پێوە دیارە

سەڵاح

لەقەرەداغ چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی لافاو بردنی و خنکان

یاسین