zagros news agency

بەشێوەیەکی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی دوولەتکردنی کوردستان ڕەت دەکەنەوە

 

لە بەیاننامە و لێدوانی جیادا، بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە توندی بیرۆکەی دوولەتکردنی هەرێمی کوردستانیان ڕەتکردەوە و بە هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم لەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا وەسفیان کرد.

 

عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ناکرێت هەرێمی کوردستان بکرێت بە دوو هەرێم، چونکە هەوڵی بچووککردنەوەی هەرێم دەدرێت لە کاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت و ئەمریکاش ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی گۆڕیوە و لە ڕووی سەربازییەوە ناوچەکە چۆڵ دەکات. جەختیشی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی هیچ خزمەتێک بە کورد ناکەن و پێویستە ناوماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە.

هاوکات، دوێنێ مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەفەرمی لە بەیاننامەیەکدا دوولەتکردنی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە. ئەم ڕەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جموجۆڵێکی زۆر هەبوو لە سلێمانی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بە مەبەستی جیاکردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌باره‌ت به‌ پچڕانی كاره‌با

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران تەندەرێکی ئاشکرا ڕادەگەیەنێت.

سەڵاح