zagros news agency

ئەمشەو ناپۆلی شەڕی مانەوەی دەکات بەرامبەر مان سیتی

لەگەڕی پێنجەمی قۆناغی خولی چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگای ئیتیحاد کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی مانچێستەر سیتی میوانداری یانەی ناپۆلی دەکات،هەردوو یانە بە شێوازێکی تەواو ئامادەکاری خۆیان کردوە بۆ ئەم یارییە و چاوەڕوانی یارییەکی پڕ ڕکابەری دەکرێت .

مان سیتی بۆ ئەم دەیەوێت لەم یارییە سوود لەیاریگای خۆی وەربگرێت لە چامپیۆنزلیگیش لەکۆی چوار یاری ڕابردوو سێ یاری بردۆتەوە و یەک یاریشی دۆڕاندوە حەوت گۆڵی لێکراوە و دوانزە گۆڵی تۆمار کردوە،لەپلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خول دەبیندرێت،هاندەرانی چاوەڕوانی بردنەوە دەکەن  تاکو نزیکتر ببنەوە لە قوناغی ١٦.

هەرچی یانەی ناپۆلیە ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ حاڵێکی خراپ دەگوزەرێنێت و لەپلەی ٢٧ی ڕیزبەندیە،لە چوار یاری ڕابردوو سێ یاری دۆڕاندوە و تەنها یەک یاری بردۆتەوە،بۆ ئەم یارییەش هەموو هیوایەک دروست دەکەن بۆ بردنەوە تاکو لە نێو ڕکابەری خولەکە بمێننەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی دەوێت

یاسین

دانی سیبایۆس دەچێتە فەڕەنسا

یاسین

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

یاسین