ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان لەبارەی وردەکاریی بەشەخۆراکی تازە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: “ئەم مانگە هەندێک گۆڕانکاری لە بڕی دابەشکردن کراوە و دەبێت هاووڵاتییان ئاگادار بن.”

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەست دەکرێت بە ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی بەشی چوارەمی خۆراک بەسەر هاووڵاتییان و هەموو مادەخۆرکییەکانیش لەکۆگاکان ئامادەن.”

ئاماژەی بەوەش دا، کە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە، گۆڕانکارییەک لە بڕی بەشەخۆراکی چوارەمدا کراوە، گوتی: “هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیان بۆ لای بریکاریکارەکان ئاگادار بن، ئەم مانگە هەندێک گۆڕانکاری لە بڕی دابەشکردنی خۆراك کراوە.”

سەبارەت بە وردەکاریی گۆڕانکارییەکان، بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی گوتی: “بۆ هەر هاووڵاتییەک دووکیلۆ و نیو برنج، یەک کیلۆ شەکر، یەک لتر زەیت دەدرێت.”

باسی لەوەش کرد، ئەم مانگە ئارینۆک دابەش ناکرێت، لەجیاتی ئەوە، بۆ هەر هاووڵاتییەک یەک کیلۆ نیسک دەدرێت.”

نەوزاد شێخ کامیل ڕوونیشی کردەوە: “سەبارەت بە دۆشاوی تەماتە، بۆ هەر هاوڵاتییەک چوارسەد گرام دەدرێ، کە بەشی پێنجەمە، چونکە مانگی ڕابردوو بەشی سێ و چوار بەیەکەوە دابەش کرا.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەینێت

یاسین

کۆمپانیای Apple پێنووسێکی زیرەکی نمایشکرد

یاسین

هونەرمەندێکی ڕاپەری ئێرانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

سەڵاح