بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەرانی سوریایی لە سەرانسەری ئهوروپا، ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆی دا، ههروهها ههموو گفتوگۆیەکی سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی خۆیان ڕەت کردەوە، وتیشی، ئەو هەلومەرجە لهبارهی بۆ گهڕانهوهی پهنابهران لە سوریا لە ئیستادا بوونی نییە کە پەنابەران بتوانن تێیدا خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی ” پابەندبوونمان نابێت بە تەنها بە بەڵێنە داراییەکانمان کۆتایی بێت، سەرەڕای نەبوونی بەرەوپێشچوون لەمدواییانەدا، دەبێت هەوڵەکانمان دووبارە دوو هێندە بکەینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکە، چارەسەرێک کە ئومێدەکانی گەلی سوریا بۆ داهاتوویەتی دیموکرات و ئاشتییانە بەرز ڕابگرێت.”
voa