میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه خانمه پزیشكێكی عێراقی به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و به‌ده‌ستهێنانی 46 ملیار دینار به‌شێوه‌ی نایاسایی، به‌پێی ماده‌ی 295 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كرا.
ئاشكرا كراوه كه دكتۆر مه‌نال سائیب ساعدی، به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه، یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا و هێزێكی ئه‌منی ئه‌و پزیشكهیان ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه و چه‌كی پاره.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه ئه‌و پزیشكه تۆمه‌تباره له 30 دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ساخته‌كاری و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی فریو داوه و له ڕێگه‌ی ساخته‌وه 46 ملیار دیناری به شێوه‌ی نایاسایی به‌ده‌ست هێناوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و كاره نا یاسایانه‌دا هه‌یه ده‌ستگیر بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دكتۆر مه‌نال سائیب ساعدی، پزیشكی پسپۆڕی ئافره‌تان و منداڵانه له به‌غدا.