zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

 

جێگربوونی نرخی نەوت لە بەرزیدا، هۆکارەکەی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەسە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 76 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر بە جێگیری ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی مێرینۆی ئاشکرا کرد

یاسین

سزادانی ٨٠ قوتابی زانکۆی کۆڵۆمبیا بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیسرائیل

یاسین

زۆرێک لە درۆنەکانی ئێران لە ئاسمانی عێراق و سوریادا تەقێندراونەتەوە

سەڵاح