zagros news agency

سوودە گرنگەکانی چەوەندەر بزانە

چەوەندەر جگە لەوەی بە ڤیتامین B، ئاسن، مەنگەنیز، مس، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە، كاتێک دەیخۆیت چەندین كاری ئەرێنی لە جەستەتدا ئەنجامدەدات.

ماڵپەڕی “الیوم السابع” لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی خواردنی چەوەندەر کردووە بۆ تەندروستی، بریتین لە:

١.فشاری خوێن رێكدەخات:چەوەندەر بە ماددەی نیترات دەوڵەمەندە، كە جەستە دەیگۆڕێت بۆ ئۆكسیدی نیترات و دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی بۆرییەكانی خوێن و فراوانكردنیان، ئەوەش سوڕی خوێن رێكدەخات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

٢. دڵ تەندروست دەكات: ماددەی بێتاین و ترشی فۆلیک كە لە چەوەندەردا هەن، دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هۆمۆسیستین لە خوێندا، ئەگەری زیانگەیشتن بە دڵ و بۆرییەكانی خوێن كەمدەكاتەوە.

٣.كاری مێشک باشتردەكات: خاوكردنەوە و فراوانكردنی بۆرییەكانی خوێنی مێشک لەلایەن ترشی نیتراتی نێو چەوەندەر، وادەكات خۆراک و ئۆكسجینی زیاتر بگەنە مێشک و ئەوەش كارایی مێشک زیاتردەكات، ئەمە بۆ كەسانی بەتەمەن زۆر گرنگە، چونكە لەگەڵ چوونە تەمەن، ترشی نیترات لە جەستەدا كەمدەكات.

٤.بەرگری جەستە زیاد دەکات: چەوەندەر بە ماددەی بێتالاین دەوڵەمەندە كە دژە ئۆكسێن و دژە هەوكردنێكی بەهێزە و لە دژی ماددە زیانبەخشە تووشكەرەكان بە نەخۆشی درێژخایەنی هاوشێوەی نەخۆشییەكانی دڵ، قەڵەوی و شێرپەنجە دەجەنگێت.

٥.لە قەبزی و مایەسیری بەدوورت دەخات: یەكێک لە رێگەكانی دووربوون لە قەبزی، زۆر خواردنی ریشاڵە خۆراكییەكانە، دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری و كیسكردنی ریخۆڵەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕۆژانە شوکولاتەی تۆخ دەخۆیت

lana

لەبارەی بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان هۆشداری دەدرێت

lana

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

lana