zagros news agency

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئێمباپێ بردیەوە

لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی، هەڵبژاردەی فەڕەنسا میوانداری هەڵبژاردەی لۆکسمبۆرگی کرد.

 

لە ئەنجامدا، کەڵەشێرەکانی دیشامپ توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، فەڕەنسا بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرتبوو، چەندین هێرشی مەترسیداریشیان بردە سەر گۆڵی لۆکسمبۆرگ، تا لە خولەکی 43 کۆلۆ موانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم، فەرەنسیەکان بەردەوام بوون لە ئاستەکەیان و لەو تایمەدا توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 70 و 85 لەڕێگەی یاریزانان جۆناسان کلاوس و کلیان ئێمباپێ تۆماربکەن و سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆتنهام یاری لووتکەی پریمەلیگی لە مان سیتی کردە تاڵاو

یاسین

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Google سێ تایبەتمەندی نوێی زیاد کرد

یاسین