zagros news agency

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران: شەڕمان ناوێت

وەزیری پێشووتری کاروباری دەرەوەی ئێران دەڵێت، خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتەدا نیشانی دەدەن شەڕ و گوشاری نێودەوڵەتییان ناوێت.
محەمەدجەواد زەریف بە ماڵپەڕی بەغدادئەلیەومی گوتووە، دڵنیام لە دەنگدانی ڕۆژی ٢٨ی حوزەیراندا خەڵکی ئێران دەنگ بەو کەسانە نادەن کە شەڕخوازن و دەیانەوێت سزا و گوشاری زیاتر بخرێتە سەر کۆمەڵگەی ئێران.
وەزیری پێشووتری کاروباری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆمار کارتی بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی ئێرانە دژی گوشارە کۆمەڵایەتییەکان و بە هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشکیان، کاندیدی ڕیفۆرمخواز، ئەو بابەتە بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەتس ئەپ زیاد دەکرێت

یاسین

هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر

یاسین

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین