ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ئاشکرای کردووە، 99 حاجیی ئوردنی لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ گیانیان لەدەست داوە.

هاوكات ئەمینداریی گشتیی دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن ڕایگەیاندووە، بڕیاریان داوە ئەو کۆمپانیایانە دابخەن کە ڕۆڵی دیاریان هەبووە لە ئاسانکاری بۆ حەجی بەبێ مۆڵەت.

ئەمینداریی گشتیی دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن ئاماژەی بەوەش داوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، خاوەن کۆمپانیا تایبەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی گواستنەوە، خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، یان كارمەندانی ئەو بوارە، زۆر لە هاووڵاتییانی ئوردنیان ڕاکێشاوە و گواستووەتەوە و جێیان کردوونەتەوە، بۆ ئەوەی لە وادەی حەجدا سەردانی مەککە بکەن، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجیان هەبێت، ئەو كارەش زۆربەی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، واتە مانگێك پێش وادەی رەسمیی حەج كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

sirwan

ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێتە پشوو

سەڵاح