zagros news agency

سوپای ئوردن قاچاخچیەکی ماددە هۆشبەرەکانی لەسەر سنوور کوشت کە لە سووریاوە دزەی کردبوو

 

سەرچاوەیەکی سەربازیی فەرمی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایگەیاند، ناوچەی سەربازی ڕۆژهەڵات هەوڵی دزەکردن و بە قاچاخبردنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری پووچەڵ کردەوە کە لە سووریاوە هاتبوون.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ قاچاخچییەکان ڕوویدا، کە بەوهۆیەوە یەکێک لە قاچاخچییەکان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە، ئەوانی دیکەش پاشەکشەیان بۆ قوڵایی سووریا کردووە، ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەریشدا گیراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان گواستراونەتەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “هێزە چەکدارەکانی ئوردن هەموو تواناکانیان دەخەنە گەڕ، بۆ ئەوەی لە هەرکەسێک بدەن کە دەست بۆ ئاسایشی ئوردن ببات”.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە سەربازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئوردن پووچەڵ کراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا دوو قاچاخچی لەکاتی هەوڵدان بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە سووریاوە بۆ ئوردن کوژراون و هەندێکی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

گیۆکیریس ناتوانێت لەگەڵ ئارسێناڵ یاری بکات

یاسین

هەڵبژاردەی عێراق ئەمشەو لەبەردەم مێژووێکی گەورەیە

یاسین

سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ناوه‌رۆكی كۆوبونه‌وه‌ی لیژنەی ئامادەکاری كۆنفرانس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی ده‌خاته‌روو

یاسین