zagros news agency

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران -بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان دەستگیرکردنی جادووگەرێک ڕادەگەیەنێت .

ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٣٠، لە کاتژمێر ٩ شەو، لەلایەن، بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان کەسێک دەستگیر کرا کە بە ئەسڵ خەڵکی وڵاتی ئێرانە و نزیکەی ٢٠ ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژیت. ئەم کەسە خۆی بە شێخ ناساندوە و لە ڕێگەی دووعاوە چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان و جەڵتەی دڵ و مێشک و گەدە و گورچیلە و هۆرمۆنی جەستە دەکات بە تایبەتی درێژکردنی باڵا .
بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەسێکی جادووگەرە ، و لە ڕێگەی فێڵکردنەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە ،بە ناوی چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەروونییەکان پەیوەندی نزیکی لەگەڵ چەندین ئافرەت دروستکردووە و بڕی ٥٠٠ دۆلار لە چەندین کەس وەرگرتووە بۆ درێژکردنی باڵایان. لە ناو مۆبایلەکەیەوە چەندین وێنەی ئافرەت هەبوو.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ح.ڕ.د)بە پێی مادەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەلی بەردەوامە.
داوا لە هاولاتیان دەکەین لە هەر شوێنێک لەم جۆرە کەسانە یان بینی ،ئاگادارمان بکەنەوە ،چونکە کارەکەیان هیچ بنەمایەکی نییە.
٢ی٧ی٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتیى ئێران ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە دەکات

سەڵاح