ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و خێزانەكەی هاتە دەنگ

 

هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێكی عێراق و خێزانەكەی دراوە، لە بەغدا، هێرش كراوەتە سەر ماڵەكەیان. سەرۆكی پەرلەمان رایدەگەیەنێت، ئەو گرووپە دەبێت دەستگیر بكرێن.

شەوی رابردوو، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوە هەوڵی تیرۆكردنی پەرلەمانتار ناسڕ وائیلی و خێزانەكەی درا.

چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر ماڵەكەی لە بەغدا.

نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاو كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، سەركۆنەی ئەو تاوانە دەكەن.

هەروەها موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە وەكالەت، داوای لە وەزیری ناوخۆی عێراق كردووە، ئەوانە لە پشت هەوڵەكەوە بوون دەستگیر بكرێن و هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت.

ناسر وائلی لە فراكسیۆنی ئیشراق كانوونە و فراكسیۆنەكە ئاماژەی بەوە كردووە، پەرلەمانتارەكەیان رووبەڕووی هەوڵی تیرۆركردن بووە، ئەوانە گرووپێكی لە یاسا دەرچوون، كارەكەیان كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کورتهێنانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین

هەژمارە نوێیەکەی ڕێبەری ئێرانی لە ‘ئێکس’ داخست

سەڵاح