zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بۆزدۆغان-50، دوو چەکداری پەکەکە لە دەورووبەری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان و بە دیاریکراوی لە دەشتاییەکانی دارگێچیت کوژراون.
بەگوێرەی قسەکانی یەرلیکایا، یەکێک لە چەکدارەکان ناوی تانێر ئۆغمەن ـە و نازناوی هەرەکۆل ـی بەکارهێناوە.
ئەم ئەندامەی پەکەکە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بڕیار دراوە بخرێتە ناو لیستی سووری وەزارەتی نێوخۆ‌ی تورکیا.
یەرلیکایا راشیگەیاند، هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت و دەرفەت بە چەکدارانی پەکەکە نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری دیکە لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

یاسین

محەمەد برادۆستی : دروشمەكانی پارتی بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق گرنگن

گوران

رووسیا، وەک بزنسمان رەگەزنامەی رووسی بە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی دەبەخشێت

سەڵاح