zagros news agency

لەسەدا 80ـی ئەمەریکییەکان ترسییان هەیە وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژەوەگێڕییەوە

بەگوێرەی ڕاپرسییەک، ئەمەریکییەکان ترسیان هەیە دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترامپ وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژاوەگێڕییەوە، ترسەکانیش لەوەیە هەڵبژاردنەکانی 5ـی ئەم مانگە توندوتیژی سیاسی زیاتری لێبکەوێتەوە.
لە ڕاپرسییەکەدا کە دوو ڕۆژی خایاندووە، دەرکەوتووە کە ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمارییەکان پشتیوانی لە سەدا 43ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی بەدەست هێناوە، لە بەرامبەردا جۆو بایدن لە سەدا 41 بەدەست هێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی تیرۆرکردنەکە کاریگەری لەسەر دەنگدەران نەبووە.
بەڵام لەسەدا 80ـی دەنگدەرانی بەشداربووی ڕاپرسییەکە، لە نێویاندا دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە “وڵاتەکەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە”.
لە ڕاپرسییەکەدا کە بە شێوەی ئۆنلاین لەلایەن “ڕۆیتەرز و ئیپسۆس” ئەنجامدراوە، هەزار و 202 کەسی پێگەیشتوو لە ئەمەریکا بەشدارییان تێدا کردووە، کە 992 دەنگدەر وەک لایەنگری یەکێک لەو دوو پارتە ناویان تۆمارکردووە.
ڕۆژی شەممەی رابردوو، ترامپ لە هەوڵی تیرۆرکردنێک ڕزگاری بوو، دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ، فیشەکێکی تەقاند کە بەر گوێی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کەوت، هەوڵە لە کاتێکدا بوو، کە ترامپ قسەی بۆ لایەنگرانی خۆی دەکرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا.
هاوکات بەشداربوویەکی گردبونەوەکەی هەڵبژاردن گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

WhatsApp بەکارهێنەرانی ئەم سێ مۆدێلەی نامێنێ

سەڵاح

هەولێر.. سبەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەست پێدەكات و مەسرور بارزانی یەكەم دار لە پڕۆژەكەدا دەچێنێت

سەڵاح

پڕۆژەی ڕووناکی بە فەرمی نرخەکانی کارەبا ڕادەگەیەنێت

یاسین