zagros news agency

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم.         

 

ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٤/٧/١٧، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەت و دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردودا، وەزیری دارایی پشتیوانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانی بۆ کاری تیمە هاوبەشەکان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند بەردەوام دەرگامان بۆ تیمەکانی دیوانی چاودێری دارایی کراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچەو داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان.

لای خۆشیانەوە شاندی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری دارایی و سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی وەزارەتیان کرد لەپای ئەو هاوکاری و هەماهەنگیانەی بۆ سەرخستنی کارەکانیان ئەنجامیانداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 9 و 12ی کەمکردەوە

یاسین