zagros news agency

رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکات

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ داوا لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات، بۆ دەستپێکردنی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ناو ئیران، جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت
ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکێکی کرێکاری بە ناوی شەریفە محەممەدیی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە، دسەڵاتدارانی ئێران بە بەردەوامی چالاکانی ژن بە ئامانج دەگرن و هێرش و سەرکوتکارییەکانیان بۆ سەر ژنان و کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانیش پەرەی سەندووە.
لەم راگەیاندراوەدا داوا لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کراوە ئەگەر دەیهەوێ بیسەلمێنێ نوێنەری خەڵکە و خوازیاری گۆڕانکاریی ڕاستەقینەیە، دەبێ لە ڕاگرتنی سەرکوت و سزای لەسێدارەدانەوە دەست‌پێ‌بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو: كۆگاكانمان پڕن له‌ خۆراك و هیچ ترسێك له‌ شڵه‌ژانی بازار نییه‌

سەڵاح

لە پارێزگای دهۆک بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەکانی سیستەمی گازی شل LPG دەکرێت

یاسین

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت ٢.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمار کرد

یاسین