zagros news agency

ڕاوێژکاری سوودانی: گەندەڵێ دۆخی کارەبای عێراقی خراپ کردووە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵێت، گەندەڵی هۆکاری خراپی دۆخی کارەبای عێراق.
فادی شەمەری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، دۆخی کارەبا دۆخێکی چەقبەستووە لە عێراقدا، چونکە سیستەمی دابەشکردن و گواستنەوەی وزەی کارەبا لە عێراقدا لەساڵی دوو هەزارەوە ماوەکەی بەسەرچووە.
فادی شەمەری هەروهها دەڵێت، نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بۆ دابینکردن و گواستنەوەی وزەی کارەبا لە عێراقدا بەفیڕۆدراوە.
ئەم راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، نە ئێران و نە ئەمریکا هۆکاری خراپی دۆخی کارەبای عێراق نین، بەڵکو گەندەڵی هۆکاری ئەم دۆخەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر-شەقڵاوە بۆ هەولێر-پیرمام جێبەجێ دەكرێت

سەڵاح

بەرپرسێكی حكوومی: حكوومەتی عێراق ڕێگر بوو لە دانانی دژەمووشەك و دژەدرۆن لە كۆرمۆر

سەڵاح

دوو رۆژ پشوو راگەیندرا

یاسین