بەشێکی زۆری خەڵک لە هەموو جیهاندا بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ شەش هۆکاری باوی ئازاری پشت دەخەنەڕوو.
تەندروستی پشت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەڵسوکەوتی ڕۆژانە، وەستان، دانیشتن و چالاکیەکانی ڕۆژانە هەیە، بەشێوەیەکی گشتی و دوور لە نەخۆشیەکان شەش هۆکار زۆر باوی ئازاری پشت هەن ئەوانیش:
-جوڵەی کەم
-دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر
-هەڵگرتنی شت بەشێوەیەکی هەڵە
-بەکارنەهێنانی پێڵاوی گونجاو وەک پێڵاوی پاژنە بەرز
-هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس
-قەڵەوی