zagros news agency

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

ماڵپەڕەی هەواڵی ئیسرائیل وێنەی موشەکێکی ایرانیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەمە مووشەکی “فەلەق١” ی دروستکراوی ئێرانە و حزبوڵڵای لوبنان لە گوندی ” شەعبا”ی لوبنانەوە بەرەوە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵیداوە.

ئەوجۆرەی مالپەڕەکانی ئیسرائیل بڵاویان‌کردووەتەوە، ئەم مووشەکە کڵاوەی ٥٠ کیلۆیی پێوە بووە و یارگایەکی تۆپانێی ئەنگاوتەوە و ١٢ کەسی کوشتووە.

دوابەدەوای ئەم هێرشەش ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە و دەڵێت ئیزن نادەن حزبوڵا لەبەرانبەر ئیسرائیلدا بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەینێ له‌ شه‌ش پارێزگاى عێراق پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێته ئاستى به‌ستن

سەڵاح

‎بەیاننامەى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق

گوران

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح